Registration

بە ئینگلیزى

هۆبەى تۆمار:

هۆبەى تۆمار یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانى پەیمانگاکەمان , لە ڕووی پەیکەرى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى ڕاگرى پەیماگایە بۆ کاروبارى خوێندکاران , وە هەروەها ئەرکى ئەم هۆبەیە ڕاپەڕاندنى کاروبارى خوێندکاران و دەرچووانە .

لە کارە هەرە گرنگەکانى ئەم هۆبەیە :

    1. وەرگرتنى خوێندکاران دواى دەرچونى فەرمانى زانکۆیى لە سەرۆکایەتیمان بۆ هەر سێ سیستمى خوێندنى ( زانکۆلاین , پاڕاڵێڵ , ئێواران ) و دەرهێنانی فەرمانى کارگێڕی .

    2. ٢ئەنجامدانى پرۆسەکانى گواستنەوە و دابەزین و میواندارى کردن لە ڕێی سەرۆکایەتى زانکۆمانەوە .

    3. وەرگرتن و وەڵامدانەوى گشت نوسراوەکانى تایبەت بە خوێندکاران و دەرچووان .

    4. ئامارى ساڵانە تایبەت بە خوێندکاران .

    5. پلانى ساڵانەى تایبەت بە خوێندکاران .

    6. دەرکردنى فەرمانى کارگێڕی بۆ ئامادەنەبوونى خوێندکاران (غیابات) .

    7. دەرهێنانى باجى تایبەت بە خوێندکاران بۆ هەرسێ سیستمى خوێندنى ( زانکۆلاین , پاڕاڵێڵ . ئێواران ).

    8. ئامادەکردنى ریزبەندی ساڵانە بۆ دەرچووان. بە مەبەستى ئامادەکردنى ڕێبەرى خوێندکاران و پێدانى بەخشینى بڕوانامە بە دەرچووان .

    9. دروستکردنى بڕوانامەى دەرچوون بە هەر سێ زمانى (ئینگلیزى , عربی , کوردى )

    10. پشتگیریکردنى دەرچووان بە هەردوو زمانى ( کوردى و عەرەبی )

    11. ڕاستاندنى ئەو بڕوانامانەى کە ئاراستەى دام و دەزگا حکومی و ناحکومى دەکرێت لە ڕێی سەرۆکایەتیمانەوە

ناوى ستافی هۆبە :-

    1. ئارام رسول رضا ل.هۆبە

    2. ڕنگین محمد جبار ڕێکخەرى بڕونامەکان و پشتگیریکردنى دەرچووان .

    3. نیاز عمر محمد وردبینی بڕوانامەکان و پشتگیریکردنى خوێندکاران .

    4. هاوڕێ عزالدین رێکخستن و ئەرشیف کردنى فایل دۆسیەیی خوێندکاران و دەرچووان.

بۆ پەیوەندى کردن بە تۆمارى پەیمانگاوە :

Registration.cti@spu.edu.iq

Facebook ; Aram Rasool

Mobile ; 07702480100